هێشتا بەنزینیان وەرنەگرتووە
لە چوارقوڕنە شۆفێران سێ رۆژە لەسەرەدا وەستاون
فەرمان مەلاحەسەن- راپەڕین
سێ رۆژى رەبەقە، شۆفێرانى چوارقوڕنە ئۆتۆمبێلەکانیان لەبەردەم بەنزینخانەیەک راگرتووە، بەوهیوایەى 40 لیتر بەنزینى 750 دینارى وەربگرن، بەڵام تەنیا گەرما و سەرەگرتنیان بۆ ماوەتەوە و هیچ بەنزینێکیان وەرنەگرتووە.
عومەر قادر کە یەکێکە لە شۆفێرەکان و لە دواى نوێژى هەینییەوە چووەتەسەرەکە، قسەى بۆ 964 کرد و وتى،”خۆمان و ئۆتۆمبێلەکانیشمان لەبەر ئەو هەتاوە سووتاوین، نە ئەوەیە پێمان بڵێن بڕۆنەوە و بەنزین نادەین، نە ئەوەیە بەنزینەکە دابەش بکەن”.
محەمەد مەولود کە شۆفێرێکى دیکەیە، گلەیى لە بەرپرسانى ئیدارى ناحیەکەى هەیە و دەڵێت، چوارقوڕنە هەر ئاوا بێ خاوەنە، بۆ هەموو شتێک لە دواى هەموو شارەکانى ترەوەین، لە هەموو شوێنەکان بەنزین بە ئاسایى دابەش دەکرێت کەچى ئێمە چۆڕێکمان وەرنەگرتووە.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح