سزا دەدرێن

چیدی بارهەڵگرەکانتان لە کۆڵان و شەقامەکانی دەربەندیخان رامەگرن

964+

شۆڕش قادری

شۆفێری تانکەر و بارهەڵگرەکان، چیدی ئۆتۆمبێلەکانتان لە کوچە و کۆڵان و شەقامەکانی دەربەندیخان رامەگرن، سزا دەدرێن.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی دەربەندیخان لە ئاگادارییەکدا داوا لە سەرجەم شۆفێری بارهەڵگرەکان دەکات، لە رۆژی یەکشەممەوە 1.12.2024 ئۆتۆبێلەکانیان لە کوچە و کۆڵان و شەقامەکان رانەگرن.

“لەو بەروارە بەدواوە مەفرەزەکانمان سزای سەرجەم ئەو بارهەڵگرانە دەدەن کە پابەندی رێنمایییەکانمان نابن و هەر لە شوێنی پارککراوی بارهەڵگرەکە سزای سەرپێچییەکەی دەدرێت و دواتر بە نامەیەک خاوەنی بارهەڵگرەکە لە سزاکەی ئاگادار دەکرێتەوە”، هاتوچۆی دەربەندیخان وادەڵێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، راگرتنی بارهەڵگرەکان لە کوچە و شەقامەکان دەبێتە هۆی ئازار و ئەزیەتی خەڵک و هەندێک کاتیش شۆستە و شەقامەکان خراپ دەکەن، بڕیارەکەش بۆ رێگری لەو رووداوانە کراوە.

هاتوچۆی دەربەندیخان: 15 بارهەڵگر سزا دەدات

هاتوچۆی دەربەندیخان: 15 بارهەڵگر سزا دەدات

هاتوچۆی دەربەندیخان بۆ شۆفێران: جامی ئۆتۆمبێلەکانتان ...

هاتوچۆی دەربەندیخان بۆ شۆفێران: جامی ئۆتۆمبێلەکانتان رەش مەکەن