ئەنجومەن دەنگی پێدا
قایمقامی نوێی خانەقین دیاریی كرا
964+
راژان باجەلان
جەواد فەیزوڵا بە قایمقامی قەزای خانەقین دیاریی كرا و ئەمڕۆ ئەنجومەنی پارێزگای دیالە دەنگیان پێدا.
ماوەی نزیکەی دوومانگ دەبێت لە نێوان لایەنە سیاسییەکان گرژییەک دروست ببوو لە سەر پۆستی قایمقامی خانەقین و سەرەڕای ئەوەی پێش ماوەیەک كاندیدێك دەنگی لەسەر درا، بەڵام بۆی نەچووە سەر و ئەمڕۆ سێشەممە بە فەرمی جواد فەیزوڵا بە دەنگی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای دیالە وەک قایمقامی خانەقین هەڵبژێردرا.
جواد فەیزوڵا ئەندازیارە و لە خێزانێکی خانەقینی کوردی عەشیرەتی ئەرکەوازییە و لە مەزهەبی شیعەیە و ماوەی چەند ساڵێکە بەڕێوەبەری بەشی ئامێرەکانی شارەوانیی خانەقینی سەر بە حکومەتی هەرێمی کوردستانە، بۆ پۆستی قایمقامی خانەقینیش ماوەی چوار ساڵ زیاترە ناوی لەسەر زاری خەڵکی شاری خانەقینە و بە کەسێکی قبوڵکراو لە شەقامی شارەکە دادەنرێت .
ئەمیر عەلی هاوڵاتییەکی کوردی خانەقینییە و بە 964ی وت، کاک جواد پیاوێکی دەستپاکە و لە مێژە داواکاری جەماوەری خانەقین ئەوەیە کە ببێتە قایمقامی شارەکە، چونکە خۆی لەگەڵ چینە جیاجیاکان تێکەڵە و لە چایخانەکانی شارەکە رۆژانە هاوبەشی شادی و تەنگی خەڵکە.
مەحمود خزەییر هاوڵاتییەکی عەرەبی خانەقینه، بۆ 964ی گێڕایەوە، “ماوەی بیست ساڵە یەکەمجارە هێزە سیاسییەکان گوێڕایەڵی دەنگی هاوڵاتیان بن، ساڵانێکە چاوەڕێی ئەوەین کە ئەم پیاوە ببێتە قایمقامی خانەقین بۆ ئەوەی بتوانین بڵێین کە کەسێک لەناو جەرگەی گرفتی رۆژانەی خەڵکەوە سەرهەڵدا و بووە قایمقام”.
لەوەتەی 16.1.2020 تا ئێستا، دلێر حەسەن سایە قایمقامی شاری خانەقینە و لەگەڵ تەواوبوونی رێکارە ئیدارییەکان، جواد فەیزوڵا ئەو پۆستە دەگرێتەدەست.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا
خانەقین داواى کردنەوەی زانکۆیەکی حکومی دەکات
خانەقین
دژی بەقەزابوونی گوڵاڵە
رزگاری پاڵپشتی خانەقینیەکانن و گردبوونەوە
"ئامادەم لەسەر خانەقین هەر پێنج کوڕەکەم بدەم بەکوشت"
هەموو سەوزەکەی لێکڕی و نەیهێشت بایکۆت بشکێنرێت
بەشێکی خاکی هەرێمیشیان بردووە
ئیدارەی خانەقین ناڕازین بە بەقەزابوونی گوڵاڵە
دژی بەقەزاکردنی جەلەولا