وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێـم
وەزیری دارایی پێش دەستلەکارکێشانەوەی لیستی موچەی واژۆ کردووە
964+
توانا نەقی
بە پێی قسەی وەزەرەتی دارایی بێت مەترسی لەسەر موچەی مانگی نۆ نییە و وەزیر پێش دەستلەکارکێشانەوەی لیستی موچەی مانگی ئەیلولی واژۆ کردووە.
وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم بڵاویکردەوە، ئاواتی شێخ جەناب پێش پێشکەشکردنی دەستلەکارکێشانەوەکەی، سەرجەم کارە پێویستەکانی تاوەکو 29ـی ئەیلول جێبەجێ کردووە، لەوانەش واژۆکردنی لەسەر ناردنی لیستی موچەی مانگی ئەیلول.
وەزارەتی دارایی ئاماژەی بەوەشكردووە، وەزیر بە هیچ جۆرێک هۆکار نەبووە بۆ دواکەوتنی لیستی مووچە و تەنانەت بۆ یەک رۆژیش پرۆسەکەی پەک نەخستووە.