رێگاى سلێمانیان داخستووە

پێنجوێنییەکان بە ژن و پیاوەوە گردبوونەتەوە


بڕوا مەجید- شارەزوور

دوا بە دوای رووداوەکانی شەوی رابردوو و بەرەبەیانی ئەمڕۆ، دانیشتووانی قەزای پێنجوێن لە ملەکەوە (دەروازەی سەرەکیی قەزاکە) کۆبوونەتەوە و رێگەی سەرەکیی نێوان پێنجوێن و سلێمانییان داخستووە. هاووڵاتییانی ناوچەکە چاوەڕێی گەڕانەوەی ئەو خۆپیشاندەرانە دەکەن کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکرابوون.

دوای سێ ڕۆژ لە بەردەوامیی خۆپیشاندانەکان لە پێنجوێن، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتایە سەر خێوەتی مانگرتووان و دەستیان بە بڵاوەپێکردنیان کرد، لە ئەنجامدا ژمارەیەک لە خۆپیشاندەران دەستگیرکران.

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هاووڵاتییانی قەزاکە جارێکی تر گردبوونەوەیان دەستپێکردەوە و رێگەی سەرەکییان داخست و چاوەڕێى ئەو گەڕانەوەى ئەو کەسانە دەکەن کە دواى دەستگیرکردنیان ئازاد کراون.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح