زیاتر له 250 خوێندكار مانگانە یارمه‌تی دراون
گرووپێك هاوكارى بۆ خوێندكارە كه‌مده‌رامه‌تەکانى به‌شه‌ناوخۆیی زانکۆی هه‌ڵه‌بجه كۆده‌كاته‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له هه‌ڵه‌بجه گرووپێكی خۆبه‌خش هاوكارى ئه‌و خوێندكاره كه‌مده‌رامه‌تانه ده‌کەن، كه له زانكۆكه‌دا ده‌خوێنن و له به‌شه ناوخۆییشدا ده‌مێننه‌وه، سه‌رپه‌رشتیاری گرووپه‌كه‌ش ده‌ڵێت، تا ئێستا زیاتر له 250 خوێندكار سوودمه‌ندى هاوكارییه‌كانیان بوونه.
گرووپه‌كه ناوى ” گرووپی خێرخوازی چەتر”ـه، له ساڵى 2022 دامه‌زراوه، چاوى له‌سه‌ر ئه‌و خوێندكارانه‌یه، كه خه‌ڵكى ده‌ره‌وه‌ى هه‌ڵه‌بجه‌ن و له زانكۆكه‌ى ئه‌م پارێزگایه‌شدا ده‌خوێندن و به شێوه‌ى مانگانه یارمه‌تیان ده‌دەن.
دیار حه‌وێز نه‌سره‌دین، دامه‌زرێنه‌رى گرووپه‌کە، به 964ـى وت، ئه‌ویش خۆى دانیشتووى ده‌ره‌وه‌ى هه‌ڵه‌بجه‌یه به‌ڵام له‌و زانكۆیه خوێندویه‌تى و له كۆتایی ساڵى 2023 خوێندنى زانكۆى ته‌واو كردووه، کێشە و گرفتى خوێندكاره‌كانى ده‌ره‌وه‌ى شاره‌كه وای لێكردووه ئه‌م گرووپه دابمه‌زرێنێت.
وتیشی “له ساڵى یه‌كه‌مى دامه‌زراندنى گرووپه‌كه توانیومانه 14 ملیۆن و470 هه‌زار دینار كۆبكه‌ینه‌وه و دابه‌شی 50 خوێندكارى كه‌مده‌رامه‌تى بكه‌ین”.
له ساڵى دووه‌میشدا شه‌ش ملیۆن و 500 هه‌زار دینار كۆكراوه‌ته‌وه، له ساڵى سێیه‌میش كه ئه‌مساڵه تاوه‌كو ئێستا 500 هه‌ازر دینار كۆكراوه‌ته‌وه به‌ڵام ده‌ڵێت له چه‌ند رۆژى داهاتوو دابه‌شی سه‌ر خوێندكاره‌كانى ده‌كه‌ن.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، هه‌ر خوێندكارێكى به‌شه ناوخۆى مانگانه 50 هه‌زار دینارى پێده‌ده‌ن و له ساڵى یه‌كه‌مدا توانیویانه 170 خوێندكار سوودمه‌ند بكه‌ن و له ساڵى دووه‌میش 82 خوێندكار.
روونیشیكرده‌وه، گرووپه‌كه‌یان له رێگه‌ى تیمێكه‌وه، كه له كچان و كوڕان پێكهاتوون هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ژیان و گوزه‌رانى ئه‌و خوێندكارانه‌ى به‌شه ناوخۆییه‌كان ده‌كه‌ن كه كه‌مده‌رامه‌تن.
ده‌شڵێت “جگه له‌و هاوكارى مانگانه‌یه بۆ خوێندكاران زۆر جارانیش جلوبه‌رگ، كارتى مۆبایل، خواردنمان بۆ به‌شێك لە خوێندكاره‌كان دابین كردووه”.
سه‌باره‌ت به سه‌رچاوه‌ى ئه‌و پاره‌یه‌ش كه كۆی ده‌كه‌نه‌وه، ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، تیمێكى گرووپه‌كه‌یان سه‌ردانى كه‌سایه‌تى و سه‌رمایه‌داره‌كان ده‌كات و دواى روونكردنه‌وه‌ى ژیانى ئه‌م خوێندكارانه، پاره‌كه كۆده‌كه‌نه‌وه و ئیداره‌ى زانكۆش پشتگیریی ته‌واوى كردوون.
گرووه‌كه ئه‌م ژماره مۆبایله‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه هه‌ركه‌سێك و له هه‌رشوێنێك بێت یارمه‌تى ئه‌م خوێندكارانه بدات په‌یوه‌ندیان پێوه بكات:
07501626919