سێ کوژرا و دوو بریندار
لەهێرشەکەى ئەمریکا بۆسەر قشم خێزانێک تێدا چوون
964+
وریا فەتاح
زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی هورموزگان رایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانیی ئەمریکا بۆ سەر ماڵێکی نیشتەجێبوون لە گەڕەکی “چاهتنگو” لە شاری قشم، سێ ئەندامی خێزانێک کوژراون و دوو منداڵیشیان بریندار بوون.
بەپێی راگەیەندراوی ناوەندە تەندروستییەکانی ناوچەکە، لەو هێرشەدا باوک و دایک و منداڵێکی تەمەن دوو ساڵانی هەمان خێزان خستراونەتە ژێر داروپەردوو و کوژراون.
هاوکات دوو منداڵی دیکەی هەمان خێزان کە تەمەنیان حەوت ساڵ و نۆ ساڵە، لە رووداوەکەدا بریندار بوون و بە خێرایی بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.