به‌غدا و هه‌رێم خۆیان لێ بێبەری کردووە!

قەرەبووکردنەوەی هاوڵاتیانی ئاوارەی هەڵەبجە  بۆ وڵاتی ئێران بێده‌نگی لێكراوه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

ماوه‌ى چه‌ندین ساڵه‌ بابه‌تى قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى ئه‌و هاوڵاتیانه‌ى هه‌ڵه‌بجه‌ كه‌ پێشتر ئاواره‌ى وڵاتى ئێران بوبوون بێده‌نگى لێكراوه‌، به‌غدا ده‌ڵێت، ه‌یوه‌ندی به‌ئێوه‌ نییه‌ و هه‌رێمیش به‌هه‌مانشێوه‌ ده‌ڵێت بابه‌تێك نییه‌ به‌ناوى قه‌ربووكردنه‌وه‌.

پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ ئاگادارى و روونكردنه‌وه‌یه‌كی بۆ هاوڵاتیانى شاره‌كه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و تیایدا ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌ كه‌ چەندینجار ئەم بابەتە بەبێ هیچ نوسراوێکی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی ناوەند جوڵێنراوە بۆ مەرامی سیاسی و شەخسی، پاش بەدواداچون ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ لەئیستادا هیچ نوسراوی فەرمی نیە سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی قەرەبوکردنەوەكە.

فریاد نه‌جمه‌دین، به‌ڕێوه‌به‌رى كۆچ و كۆچبه‌ران و رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى قه‌یرانه‌كان JCCـى هه‌ڵه‌بجه‌، به‌ 964ـى راگه‌یاند، وه‌زاره‌تى كۆچ و كۆچبه‌رانى عێراق ده‌ڵێت په‌یوه‌ندی به‌ ئه‌وانه‌وه‌ نییه‌ و هه‌رێمی كوردستان پێویسته‌ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌كه‌ بكات.

وتیشی “وه‌زاره‌تى ناوخۆى هه‌رێمیش ده‌ڵێت شتێك نییه‌ به‌ناوى قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى ئه‌م هاوڵاتیانه‌”.

ئاواره‌كانى ئه‌م شاره‌ هی سه‌رده‌مى كاتى كیمیابارانكردنى هه‌ڵه‌بجه‌ن له‌لایه‌ن رژێمی پێشووى عێراقه‌وه‌.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، تاوه‌كو 2014 چه‌ند خێزانێك قه‌ره‌بووكرانه‌وه‌ به‌ڵام به‌هۆى ئه‌وه‌ى قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌كه‌ به‌رتیلى تێكه‌وت و كه‌یسه‌كه‌ درایه‌ دادگا كارى قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌كه‌ وه‌ستێندرا.

به‌پێی ئامارێك كه‌ JCCـى هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ 964ـى داوه‌، ژماره‌ى ئه‌و خێزانانه‌ى كه‌ وه‌كو ئاواره‌ى ئێران تۆماركراون نزیكه‌ى 20 هه‌زار خێزانه‌ له‌ناو ئه‌م ژماره‌یه‌شدا نزیكه‌ى پێنج هه‌زار خێزان قه‌ره‌بووكرانه‌وه‌.

روونیشیكرده‌وه‌، كه‌ له‌ ئێستادا هیچ نوسراوێكی فەرمی نیە سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی قەرەبوکردنەوەكە چ لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان یاخود حکومەتی ناوەند، به‌ڵام ئه‌وان به‌رده‌وام بەدوای ئەم کەیسەوەن و لەکاتی بونی بەڵگە و نوسراوی فەرمی لەسەر دەستپێکردنەوەی هاوڵاتیان ئاگادار دەکەنەوە.

بۆردی منداڵە ونبووەکانی هەڵەبجە  بۆ چارەنووسی 210 منداڵ ...

بۆردی منداڵە ونبووەکانی هەڵەبجە بۆ چارەنووسی 210 منداڵ دەچن بۆ ئێران