پرۆسەكە دەستیپێكرد

كێشەی تابلێتەكانی سەرژمێری لە سلێمانی چارەسەر كرا

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

پرۆسەی سەرژمێریی گشتی لە كوردستان دەستیپێكرد و لە سلێمانییش تیمەكان دەستیان بە گەڕان و تۆماركردن كرد.

ئەم بەیانییە شەقامەكانی شاری سلێمانی چۆڵن و بە تاكوتەرا ئۆتۆمبێل و ماتۆڕ دەبینرێن، تیمەكانی سەرژمێرییش دەستبەكاربوون و دەستیان بە تۆماركردنی زانیاری و پشتڕاستكردنەوەی زانیارییەكانی دیكە كرد، كە پێشتر وەرگیراون.

مامۆستا هێمن سەرۆكی یەكێك لە تیمەكان لە سلێمانی، بە 964ی راگەیاند، دەستیان بە كار كردووە و خەریكن سەردانی ماڵەكان دەكەن.

وتیشی، ئەو كێشەیەی لە هەندێك لە تابلێتەكان هەبوو، لە لایەن تیمی تەكنینی بەڕێوەبەرایەتی ئاماری سلێمانییەوە چارەسەركران.

ئەمڕۆ و سبەی پرۆسەی سەرژمێریی گشتی لە هەرێمی كوردستان و عێراق بەڕێوەدەچێت، كە قۆناغێكی سەرەكی و گرنگی پرۆسەكەیە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

لە عێراق و كوردستان پرۆسەی سەرژمێریی گشتی دەستیپێكرد

لە عێراق و كوردستان پرۆسەی سەرژمێریی گشتی دەستیپێكرد