1300 دیل
روسیا و ئۆکرانیا دیل بە دیل دەکەن
964+
بڵند عەلی – بەریتانیا
هێشتا گفتوگۆ و قسەکردن لە بارەی دانوستان و ئاگربەست لە نێوان روسیا و ئۆکرانیا بەردەوامە و نەگەشتوون بە ئامانج ئەوەی هەیە زیلینسکی داوای دیل بە دیلی کردووە.
دوای کۆبوونەوە گرنگەکەی ئەبوزەبی ئیمارات لە بارەی ئاگربەستی نێوان ئەو دوو وڵاتەوە ئەوروپا پێنج ولاتی وەک نێوەندگیر دیاری کردووە و روسیاش دەڵێت دەبێت یەک وڵات ببێتە نێوەندیگیر.
زیلینسکیش داوای گۆڕینەوە 1200 بۆ 1300 دیل کردووە لە نێوان هەردوو وڵات وەک هەنگاوێک بۆ گەیشتن بە ئاگربەستی شەڕ.
پێداچوونەوە: توانا نەقی