پسپۆرێکی ئاوی ژێر زەوی وادەڵێت

لەمەودوا مەترسی بومەلەرزە هەیە بەهۆی کەمبوونەوەی ئاوی ژێر زەوی

964+

دیلان محەمەد جەزا

بەهۆی هەڵکەندنی زۆری بیری نایاساییەوە لەمەودوا مەترسی دروست بوونی بومەلەرزەی ناوچەیی هەیە و کاریگەری لەسەر هەندێک ناوچە دەبێت.

دکتۆر توانا عومەر پسپۆری ئاوی ژێر زەوی بە 964ـی وت، هەڵکەندنی بیری نایاسایی کاریگەری نەرێنی دروست دەکات لەسەر ئاوی ژێر زەوی، ئەو ئاوە ساڵ بە ساڵ دادەبەزێت .

باسی لەوەکرد، ناوچەی سیتەک لە رووی ئاوی ژێر زەوییەوە لە بنەڕەتدا باش نییە و ئەو هەموو بیرەی تیایدا هەڵکەندراوە دۆخی ناوچەکەی زیاتر خراپ کردووە، نمونە هەیە لە یەک بیردا نزیکەی 100 مەتر ئاستی ئاو دابەزیوە.

ئەوەی خستەڕوو، لە ئێستا بەدواوە مەترسی روودانی بومەلەرزەی لۆکاڵی هەیە و بەهۆی دەرهێنانی زۆری ئاوی ژێر زەوی کەلێن دروست دەبێت و لەو حاڵەتەدا تەپین رودەدات بەهۆی پەستانی چینەکانەوە و بومەلەرزە دروست دەبێت.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

چەند ئامێرێک بۆ پرۆژەکانی ئاوی ژێر زەوی راپەڕین دابینک...

چەند ئامێرێک بۆ پرۆژەکانی ئاوی ژێر زەوی راپەڕین دابینکران