سەرژمێریی گشتی

ئەگەر پارێزگاکەت جێهێشتووە دەبێ هۆکارەکەی بڵێی

+964

ژووری هەواڵ

هەر بۆ زانین و ئامادەکاری، ئەمە بەشێکن لەو پرسیارانەی لە کاتی سەرژمێریدا لێت دەکرێن، یەکێک لە پرسیارەکانی سەرژمێری ئەوەیە، ئاخۆ ئەو پارێزگایەی تێیدا نیشتەجێیت پارێزگای خۆتە، یان لە پارێزگایەکی دیکەوە بۆی هاتوویت، ئەگەر لە پارێزگایەکی دیکەوە هاتبووی دەبێت ئاماژەی پێبکەیت و روونی بکەیتەوە بە کام لەم هۆکارانە شوێنی نیشتەجێبوونی خۆت گۆڕیوە:
– کار
– خوێندن
– هاوسەرگیری
– هاوڕێیەتی لەگەڵ خێزان
– راگواستن یان کۆچی زۆرەملێ
– گەڕانەوە لە راگواستن یان کۆچی زۆرەملێ
– هەڕەشەی کەسی یان عەشایەری
– ئاوەرەبوون بە هۆکاری ئەمنی
– گەڕانەوە لە ئاوارەیی
– گەڕانەوەی خۆبەخشانە بۆ عێراق
– پەنابەربوون لە دەرەوەی عێراق
– کارەساتی سروشتی وەک لافاو یان بارانی بەخوڕ
– کارەساتی سروشتی وەک بەبیابانبوون یان وشکەساڵی
– کاری تیرۆریستی
– هیتر

رۆژانی 20 و 21ی ئەم مانگە سەرژمێریی گشتی لە هەرێمی كوردستان و عێراق بەڕێوەدەچێت و لە ئەمڕۆوەش پرۆسەكە لە هەندێك شوێن وەك تۆماركردنی داتا و زانیارییەكان دەستیپێكردووە.