هەولێر
دۆلار بەرزبووەوە؛”شەعب زەرەریەتى”
964+
ئەحمەد شەمزین-هەولێر
کاریگەرى بڕیارەکەى حکومەتى عێراق بە بەرزکردنەوەى نرخى دۆلار، کاریگەرى لەسەر بازاڕى دراو دروستکردووە و زۆربەى مامەڵەکاران بە ترسەوە مامەڵە دەکەن، زۆربەشیان مامەڵەیان راگرتووە.
لە بۆرسەى هەولێر بۆ کاتژمێر 11:00ـى پێشنیوەڕۆ، نرخى 100 دۆلار بە 168 هەزار دینار مامەڵەى پێوە دەکرێت، بەڵام کڕین و فرۆشتن سستە و ترس بە بازاڕەکەوە دەبیندرێت.
نازم محەمەد کە مامەڵەکارێکى دراوە، بە 964ـى وت،”ئەگەر دۆلارێکى زۆر نەخرێتە بازاڕەوە شەعب زەرەرییەتى”.
پێشى وایە، کاریگەرى بریارەکە لە رۆژانى داهاتوو، نەک دۆلار لەسەر شمەک و کاڵاکانیش دەردەکەوێت.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح