ئاهەنگەكانی یادی سلێمانی بەردەوامن

“لە هیچ بارودۆخێكدا ئامادەنیم سلێمانی جێبهێڵێم”

964+

دیلان محەمەد

لە درێژەی ئاهەنگ و رێوڕەسمەكانی یادی 240 ساڵەی دروستبوونی شاری سلێمانی، تۆڕی 964 لە بەسەركردنەوەی چین و توێژەكانی شارەكە بەردەوامە و ئەمڕۆش لە زانكۆی گۆیژە چەند خوێندكارێك هەست و خۆشەویستیی خۆیان بۆ شارەكەیان دەربڕی.

بەشێكی ئەو خوێندكارانە ئەوەیان وت، لە هیچ بارودۆخێكدا ئامادەنین شارەكەیان جێبهێڵن.

هەروەها داوا لە گەنجانیش دەكات سلێمانی جێنەهێڵن و دەڵێت، “با هەموومان بەیەكەوە شارەكە بخەینەوە سەرپێی خۆی”.

كچە گەرمیانییەكیش بۆ 964 قسەی كرد و لە نێوان گەرمیان و سلێمانیدا، سلێمانی هەڵدەبژێرێت و دەڵێت، “هەموو شتێكی سلێمانیم بەدڵە”.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

رۆژی پێنجشەممە تەمەنی سلێمانی دەبێت بە 240 ساڵ

رۆژی پێنجشەممە تەمەنی سلێمانی دەبێت بە 240 ساڵ