سەرۆک وەزیرانی کوردستان پێشوازیی کرد
محەمەد شیاع سودانی گەیشتە هەولێر
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
كەمێك پێش ئێستا سەرۆك وەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سودانی گەیشتە هەولێر.
میدیای نزیك لە حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویانكردەوە، سەرۆك وەزیرانی كوردستان مەسرور بارزانی لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر پێشوازی لە سەرۆك وەزیرانی عێراق كرد.
پێشتر میدیاكانی عێراقی بڵاویان كردەوە، سودانی بۆ چەند پرسێك دەچێتە هەولێر و سلێمانی، لەوانە بابەتی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان، پرسی سەرژمێری، كە لەو رۆژانەدا بەڕێوەدەچێت، هەروەها بابەتی هاندانی لایەنە براوەكانی هەڵبژاردنی كوردستان، بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت.
هەروەها ئاماژەیان بەوەداوە، بابەتێكی دیكەی سەردانی سودانی بۆ هەرێمی كوردستان، پرسی چارەسەركردنی كێشەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمە.
سەردانی ئەمجارەی سودانی بۆ هەولێر، چوارەم سەردانە لە دوای دەستبەكاربوونی وەك سەرۆك وەزیرانی عێراق.
بڕیارە دوای سەردانەكەی بۆ هەولێر، سودانی سەردانی سلێمانی بكات و دیدار و كۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانی و بەرپرسانی دیكەی شارەكە هەبێت.
سودانی
هەواڵەکان
سوودانی دوای ئێران هاتە هەولێر و 150 خێزانی دیکە لە هەولێر دڵخۆش کران
باسی چی كراوە؟
سەرۆكی هەرێمی كوردستان و سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆبوونەوە
19ی مانگ یارییەكەیە
سودانی بلیتی یاریی عێراق لە عومان بۆ هاندەران دەكڕێت
ناوەڕۆکی سەردانەکەی نادیارە
راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق و وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستان لە تارانن
پێنج سەكۆ كرانەوە