"هونەر ناتگەیەنێتە هیچ "
دانا عەبدولجەبار: جارێکی تر هونەر هەڵنابژێرمەوە
964+
ئەحمەد شەمزین- هەولێر
دانا عەبدولجەبار ماوەیەکی زۆرە ونە و بەرهەمە هونەرییە نوێیەکانی نەبردووەتە ستۆدیۆ و دەڵێت؛ کاری هونەری برمە و پاقلاوە نییە خەریکی بیت.
رێکەوت 964 و دانا عەبدولجەباری پێکەوە کۆکردەوە و پێی وتین؛ کۆمەڵێک ئیشم ئامادەیە و چاوەڕوانی دەرفەتێک دەکەم، بەڵام کات بگەرێتەوە بڕواناکەم رێگای هونەری هەڵبژێرم، بێگومان کاری هونەری برمە و پاقلاوە نییە خەریکی بیت.
دانا عەبدولجەبار جەختی کردەوە شانازی بە کارەکانیەوە دەکات، بەرهەمی ئاخ زەمانەش لە کاتی خۆیدا پێی وایە یەکێک بووە لە کارە جوانەکانی.
پێداچوونەوە: پەری ساڵح