جیاوازییەکە نزیکەی پێنج ملیار دینارە

داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی و هەڵەبجە کەمیکردووە

964+

شۆڕش قادری

داهاتی نانەوتی ئه‌م هەفتەیه‌ى سلێمانى و هەڵەبجە زیاتر لە 10 ملیار و 500 ملیۆن دینارە و بەراورد بە هەفتەی پێشوو، نزیکەی پێنج ملیار دینار کەمی کردووە.

به‌پێی نوێترین داتای ماڵپەڕی شەفافییەت، داهاتی نانەوتیی سنووری سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان لە 2.11.2024 تا 8.11.2024 بڕی 10 ملیار و 515 ملیۆن و 785 هەزار و 525 دینارە، ئەوەش لەکاتێکدایە داهاتەکە لە هەفتەی پێشوودا 15 ملیار و 245 ملیۆن و 120 هەزار و 948 دینار بوو.

داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی و هەڵەبجە زیادی کردووە

داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی و هەڵەبجە زیادی کردووە

بەپێی داتاکە، لە داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی و هەڵەبجە، بڕی شەش ملیار و 406 ملیۆن و 41 هەزار و 575 دیناری بەشێوەی نەختینە و بڕی چوار ملیار و 109 ملیۆن و 743 هەزار و 950 دیناریشی چەکە.

ساڵى رابردوو به‌گشتى بڕى داهاتى كۆكراوه‌ لە سلێمانی و هەڵەبجە بریتی بووه‌ له‌ یه‌ك ترلیۆن و 173 ملیار و 990 ملیۆن و 914 هه‌زار و 465 دینار.

داهاته‌ كۆكراوه‌كه‌ى ماڵپەڕی شەفافیەت، بریتیه‌ له‌ داهاته‌ نانه‌وتییه‌كانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ و هه‌ردوو ئیداره‌ی راپه‌ڕین و گه‌رمیان، كه‌ داهاته‌كانی هه‌ر شه‌ش گه‌نجینه‌كه‌ی پارێزگای سلێمانییه‌،  پێكدێن له‌ 28 وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌ له‌گه‌ڵ 109 به‌ڕێوه‌به‌راتی گشتی و 516 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی، هه‌روه‌ها 781 فه‌رمانگه‌ و چوار هۆبه‌ش له‌خۆ ده‌گرێت.

دوو هەفتەیە داهاتی سلێمانی لەسەروو 20 ملیار دینارەوەیە

دوو هەفتەیە داهاتی سلێمانی لەسەروو 20 ملیار دینارەوەیە

بەراورد بە هەفتەی رابردوو داهاتی سلێمانی نیواونیو داب...

بەراورد بە هەفتەی رابردوو داهاتی سلێمانی نیواونیو دابەزیوە