لەئەمڕۆوە دەستپێدەکات

لە شەقڵاوە، هەریر و پیرمام ڤاکسین بەو کەسانە دەدرێت کە دەچنە حەج

964+

فەرهاد حەسەن

تەندروستی شەقڵاوە لە ئەمڕۆوە دەست بە هەڵمەتی پێدانی ڤاکسین بەو کەسانە دەکات کە لە سنووری هەر سێ قەزای شەقڵاوە و هەریر و پیرمام بەمەبەستی بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج سەردانی ولاتی سعودیا دەکەن.

تەندروستی ئاگادارییەکی بۆ ئەو کەسانە بڵاوکردووەتەوە کە ئەمساڵ لەسنووری هەرسێ قەزاکە بە تەواوی ناحیەکانەوە دەچنە حەج لە ئەمڕۆ دووشەممە رێکەوتی 27.4.2026 سەردانی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی شەقڵاوە بکەن بۆ وەرگرتنی ڤاکسین.

هەر کەسێک لەوانە پێویستە ئەم پێداویستیانە لەگەڵ خۆی ببات، وێنەیەکی مامەڵە (معاملات)، کارتی نیشتیمانی.

ئەوانەشی کە نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە پێویستە ناوی دەرمانەکە بزانێت یاخود لەگەڵ خۆی بێنێت و کەسەکە دەبێت خۆی ئامادەبێت بۆ هەندێک رێنمایی و رێکاری دیکە.

تەندروستی عێراق: ڤاکسینی کوتانی دژە هاری سەگ بەردەستە

تەندروستی عێراق: ڤاکسینی کوتانی دژە هاری سەگ بەردەستە