10 هەزار کەس لێیان قەوما

ئاگرەکەی کالیفۆرنیا بەردەوامە

964+

ژێوار خدر

ئاگرەکەی باشووری کالیفۆرنیا لەماوەی دوو رۆژدا 132 شوێنی  سووتاندووە و نزیکەی 10 هەزار کەس بەهۆی مەترسی ئاگرەکەوە داوایان لێدەکریت ماڵ و حاڵی خۆیان جێبهێڵن.

ئاگرەکە بەرەبەیانی چوارشەممەی رابردوو لە دارستانەکانی ناوچەی ڤێنتورا کەوتووەتەوە، بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ئەسۆشیەیتد پرێس، لە ماوەی کەمتر لە دوو ڕۆژدا 132 شوێنی لەناوبردووە، کە زۆربەیان ماڵن.

هەربەپێی هەمان سەرچاوە، تاوەکو ئێستا، نزیکەی 32 میل چوارگۆشە (83 کیلۆمەتر چوارگۆشە)، واتا رێژەی 5%ـی کۆنتڕۆڵکراوە و  تا ئێستاش هۆکاری سەرهەڵدانی ئاگرەکە دەستنیشان نەکراوە.

بەپێی راپۆرتی بەرگری شارستانی ناوچەکە، تا ئێستا 10 کەس بەهۆی تەنگە نەفەسییەوە بریندار بوون، بەڵام مەترسی لەسەر ژیانییان نییە.

نزیکەی 10 هەزار کەسیش داوایان لێکراوە بەهۆی مەترسی تەشەنەسەندنی ئاگرەکەوە شوێنەکانییان چۆڵ بکەن.

ساڵێک بەسەر رووداوى ئاگرکەوتنەوەکەى حەمدانییەدا تێدە...

ساڵێک بەسەر رووداوى ئاگرکەوتنەوەکەى حەمدانییەدا تێدەپەڕێت