پردێکی گەورە لەسەر رێی هەرێم بەغدا دروست دەکرێت
قایمقامی خورماتوو: ئەم پردە تەواو ببێ عالەم نەجاتی دەبێ
9646+
سیروان خورشید- خورماتوو
پردە ستراتیژییەکەی سەر رێی هەرێم و بەغدا لە خورماتوو، هەم نۆژەن دەکرێتەوە، هەم بەشی تازەی بۆ دروست دەکرێت، ئەگەر هیچ شتێک نەیەتە پێشەوە بە 500 رۆژی تر تەواو دەبێت.
مانگی 11ی ساڵی رابردوو لە کاتی لافاوە زۆرەکە بەشێکی ئەم پردە ئاو بردی، بۆیە ئێستا لە بری ئەو پردێکی گەورەتر دروست دەکرێت کە سێ سایدە، دانەیەکیان بۆ ئۆتۆمبێلی بارهەڵگرەو دوانەکەی تر بۆ ئۆتۆمبێلی تایبەت.
زولفەقار حەیدەر قائیمقامی خورماتوو بە 964ی وت ”بە تەواوکردنی ئەم پرۆژەیە لۆد، قەرەباڵغی و مەترسییەکانی روخان لەسەر ئەو رێگە ستراتیجییە بە تەواوی نامێنن”.
لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقەوە بڕی 22 ملیار دینار بۆ ئەم پردە داندراوە، بەپێی ئەو حیساباتەی کراوە بە 500 رۆژ تەواو دەبێت”.