تەندروست نەبووە
لە قەزای دوکان نانەواخانەیەک داخرا
964+
ئەحمەد مستەفا
لە قەزای دوکان، نانەواخانەیەک داخراو دەستیش گیرا بەسەر هەویر و نانی ئامادەکراوی خاوەنەکەیدا، هەروەها چەند پارچە خواردن و خواردنەوەیەکی بەسەرچوو کەشف کراوە.
قایمقامیەتی دوکان لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، لە چوارچێوەی هەڵمەتی گەڕان و بەدواداچوونەکانی لیژنەی هاوبەشی قایمقامییەت لە چەند رۆژی رابردوودا، توانیویانە دەست بگرن بەسەر چەندین پارچە خواردن و خواردنەوەی لە قوتونراوی ماوە بەسەرچوو.
هەروەها، بەهۆی پابەندنەبوونی یەکێک لە نانەواخانەکانی قەزای دوکان بە رێنماییە تەندروستییەکان، لیژنە هاوبەشەکە دەستی گرتووە بەسەر هەویر و نانی ئامادەکراوی نانەواخانەکەو بە بڕیاری قایمقامی دوکان نانەواخانەکە داخراو سزای دارایش دراوە.
ئەم هەڵمەتە بەشێکی زۆر لە گۆشتفرۆش، فرۆشگای خوێندنگاکان، مارکێت، شوێنە گشتییەکان، نانەواخانەکان و رێستۆرانتەکانی قەزای دوکانی گرتووەتەوە و قایمقامیەت دەڵێت، لیژنەی هاوبەشیش جەخت لەوە دەکاتەوە لەبەرامبەر هەر سەرپێچییەک سزایان دەبێت.
دیمەنی سەردانی لیژنەکان؛