لە هەندێک ناوچە لێزمەباران دەبێت

‌چێژ لەو جەوە فێنکەی ئەمڕۆ ببینن سبەی گەرمی دەکاتەوە

شۆڕش قادری

ئەمڕۆ کەشەکە فێنک و خۆش دەبێ، تۆزوخۆڵەکە نامێنێ و لە هەندێک شوێنێش بارانی بەلێزمەمان دەبێت، بەڵام سبەی وردە وردە گەرمی دەکاتەوە.

وەک کەشناسی کوردستان پێشبینی کردووە، ئەمڕۆ یەکشەممە 17.6.2026 ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، دوای نیوەڕۆ دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور و ئەگەری لێزمە باران و هەورە تریشقە هەیە لە ناوچەی جیاجیاکان و بەتایبەتیش لە کوێستان و ناوچە شاخاوییەکان زیاتر دەبێت.

بۆ سبەى دووشەممەش هەرچەندە ئەگەر هەیە لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان کەمێک باران ببارێت، بەڵام ئاسمانی زۆربەی ناوچەکان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەی گەرماش یەک بۆ سێ پلەی دیکە بەرزتر دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ؛

هەولێر: 25 پلەی سیلیزی

پیرمام: 22 پلەی سیلیزی

سۆران: 24 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 13 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 22 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 25 پلەی سیلیزی

دهۆک: 24 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 25 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 26 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 28 پلەی سیلیزی