کۆبوونەوەکە دەستیپێکرد
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران داوای سەرۆکێکی نوێ دەکات
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە دانیشتنێكی دیكەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەستیپێكرد بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكێكی نوێ بۆ ئەنجومەنەكە، سەرۆكی بەوەكالەتی ئەنجومەنیش داوای دانانی سەرۆكێكی نوێ دەكات.
راگەیاندنی ئەنجومەنەكە ئەم ئێوارەیە بڵاویكردەوە، دانیشتنی ژمارە 16 لە وەرزی دووەمی یاسادان، تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆكێكی نوێ بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەستیپێكرد.
ئاماژە بەوەش كراوە 195 ئەندام بەشداریی دانیشتنەكەیان كردووە.
لە لای خۆیەوە موحسین مەندەلاوی، سەرۆكی بەوەكالەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داوای كرد سەرۆكێكی نوێ بۆ ئەنجومەنەكە هەڵبژێرن و چیتر ئەم بابەتە دوانەخرێت.
وتیشی، پێویستە ململانێیە سیاسییەكان لەو بابەتەدا بەلاوەبنرێت و هەموو هێز و لایەنە سیاسییەكان شایستە دەستوورییەكان تەواو بكەن، كە زۆر دواكەوتووە.
لە دوای لێسەندنەوەی متمانە لە محەمەد حەلبوسی لە مانگی تشرینی دووەمی رابردوو، تا ئێستا لایەنە سوونییەكان نەگەیشتوونەتە رێككەوتن بۆ دانانی سەرۆكێكی نوێ بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و ئێستا موحسین مەندەلاوی بە شێوەیەكی كاتی سەرۆكایەتی ئەنجومەنەکە دەكات.
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق نەگەیشتە هیچ و زۆربەی دەنگدانەكانی دواخست
ئەنجومەنی نوێنەران
30 رۆژ
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ماوەی یاسادانانی درێژكردەوە
مەحمود مەشهەدانی بووە سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
مەشهەدانی یەكەم بوو
دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران چووە گەڕی دووەم
باری كەسی و لێبوردنی گشتی
ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەران بۆ تێپەڕاندنی چەند یاسایەك كۆدەبێتەوە
"كلیكی ئابووریی كوردستان لە دەست ئەمریكایە"