ئه‌مڕۆ پێشانگه‌ی كتێب كۆتایی دێت و گله‌یی له نرخه‌كان هه‌بوو
“نرخه‌كان وه‌ک پێویست نه‌بوون و گرانه”
ئه‌حمه‌د شه‌مزین – هه‌ولێر
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 31.10.2026 ئه‌مڕۆ رۆژی 11مین و كۆتاڕۆژی به‌ڕێوه‌چوونی پێشانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێره بۆ كتێب و ئێواره كۆتایی دێت، هیچ داشكانێكی نوێش بۆ نرخی كتێبه‌كان نه‌كراوه
964 پرسیاری له نزیكه‌ی 12 ناوه‌ندی چاپ و بڵاوكردنه‌وه كرد، كه ئایا ئه‌مڕۆ داشكانی تایبه‌ت به رۆژی كۆتایی پێشانگه هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وان رایانگه‌یاند، پێشتر داشكانی 20 و 25% كراوه و چیتر ناكرێت.
دڵشاد تەها، كه نووسه‌رێكی هه‌ولێره له ناو پێشانگه به دوای كتێبدا ده‌گه‌ڕا، بۆ 964یش قسه‌ی كرد و وتی، نرخه‌كان گران بوون، پێده‌چێت به هۆی گرانبوونی دۆلاره‌وه بێت، بۆیه به گشتی نرخه‌كان زۆر بوون.
وتیشی، “ئێستا كتێب زۆره و خوێنه‌ر كه‌مه”.
ئه‌مساڵ خولی 18مینی پێشانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی كتێب بوو له هه‌ولێر و 400 خانه‌ی بڵاوكردنه‌وه به هه‌زاران ناونیشانی جۆراوجۆری كتێبی كوردی، عه‌ره‌بی و ئینگلیزی و زمانی دیكه‌ش به‌شدار بوون، كه له رۆژی 21ی ئه‌م مانگه ده‌ستیپێكرد.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا