بۆ ئەوەى پارەى کارەبات بۆ بگەڕێتەوە

بڕۆ خۆت تۆمار بکە ئەگەر بە وزەى خۆر کارەباى ماڵ و دوکانەکەت بەرهەمهێناوە

964+

وریا فەتاح

کارەباى گەرمیان داوا لەو هاوبەشانە دەکات کە لە ماڵ و دوکان و کارگەکان لە رێگەى وزەى خۆرەوە کارەبایان بەرهەمهێناوە، بچن خۆیان تۆمار بکەن بۆ ئەوەى پارەى ئەو کارەبایەیان بۆ بگەڕێتەوە کە لە رێگەى پێوەرى زیرەکەوە دەخرێتەوە سەر تۆڕى نیشتمانى.

لە ئاگادارییەکەدا بەڕێوبەرایەتی گشتی کارەبای گەرمیان، داوا دەکات کە ئەو ماڵ ودووکان وکارگانەى کە کارەبا  بەووزەی خۆر بەرهەمدەهێنن، سەردانی بەڕێوبەرایەتی گشتی کارەبای گەرمیان بکەن بۆ خۆتۆمارکردنیان.

دەشڵێت: هەرهاوبەشێک کە کارەبا بەرهەم دەهێنێت بەوزەی خۆر دەتوانێت ئەو بڕە کارەبایەی بەرهەمی دەهێنێت و پێویستی پێ نییە لە رێگای پێوەری زیرەکەوە بخرێتە سەرتۆری نیشتیمانی و لەکاتی هاتنەوەی پسولەی کارەبا لە وبرەپارەیە دابشکێنرێت کە لە کارەبای نیشتیمانی بەکاری هێناوە.

ئەو سیستمە بە شێوەیەکە، ئەگەر کەسێک بە وزەى خۆر کارەبا بەرهەمبهێنێت، دەتوانێت ئەو رێژەیەى لە خۆى زیادە بیخاتە سەر تۆڕى نیشتمانى و لە بەرامبەردا لەو پسوڵەیە بۆى دەشکێنرێت کە لە کارەباى نیشتمانى بەکاری هێناوە.

  بە وزەى خۆر کێشەى کارەباى بیرەکانى کەندێناوە چارەسە...

  بە وزەى خۆر کێشەى کارەباى بیرەکانى کەندێناوە چارەسەر دەکرێت