لە نزیک گەلی عەلی بەگ
بە رێگەیەکی جیاواز و بە دانانی چەند کابینەیەک گەشتیار لە خنکان رزگار دەکەن
ئاکام غەفور – سۆران
بەرگری شارستانی ئیدارەی سۆران رێگەیەکی جیاواز بۆ رزگارکردنی گەشتیاران لە خنکان جێبەجێدەکات و بۆ ئەم مەبەستەش تیمە تایبەتەکانی لە نزیک تاڤگەی گەلی عەلی بەگ بڵاوکردووەتەوە.
پەیامنێری 964 لە سووینە دەمەنی ئەو کابینانە دەگوازێتەوە کە بەرگری شارستانی لە نزیک ئاوی رووبارەکە جێگیری کردوون بۆ ئەوەی ژیانی گەشتاران سەلامەت بێت و هەر ئەمڕۆش نزیژەی 200 گەشتیاریان لە نزیکبوونەوەیان لەو ئاوە دوورخستووەتەوە.
رێگە جیاوازەکەی بەرگری شارستانی دانانی چەند کابینەیەکە و کاەمرەندانی تایبەتمەنیش لە کابینەکەوە چاودێری ئاوەکە دەکەن و چەندین پێداویستی رزگارکردنیشیان لە ناو کابینەکان داناوە بۆ ئەوەی لە رودانی هەر حاڵەتێکی نەخوازراو فریای گەشتیارەکان بکەون و رزگاریان بکەن.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن