سزاکانی سەر سێ دامەزراوەی سوپاى پاسداران هەڵگیران

وریا فەتاح

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا رایگەیاند، ویلایەتە یەکگرتووەکان سزاکانی لەسەر سێ دامەزراوەی پەیوەندیدار بە سوپای پاسدارانی ئێران و بەشێک لە سزاکانی تری پەیوەندیدار بە ئێرانی هەڵگرت.

چەند رۆژێکە گرژییەکانى نێوان تاران و واشنتۆن بەرەو خاوبوونەوە چووە و پێدەچێت ئەوەش هەنگاوێک بێت بۆ ئەو ئاگربەستە کاتییەى باسى لێوە دەکرێت.

هەر ئەمڕۆش، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا، گۆڕانکاریی نوێی لە لیستی رەشی سزاکانیدا راگەیاند. بەپێی بڕیارە نوێیەکە، کۆمپانیای فڕۆکەوانی “فڵای بەغداد” و فڕۆکەکانی لە لیستی سزاکان سڕاونەتەوە، بەڵام سزاکانی سەر بەڕێوەبەری کۆمپانیاکە هێڵراونەتەوە و هۆکاری سزادانەکەی گۆڕدراوە.