ئەگەرى پەڵە هەیە

سەرەتاى مانگى 11 بارانى باش دەبارێت

964+

وریا فەتاح

بەپێى پێشبینییەکان، سەرەتاى مانگى 11 باران بارینى باشى تێدا دەبێت و زۆربەى ناوچەکانیش دەگرێتەوە و گژوگیا سەوز دەبێت و ئەگەرى پەڵە هەیە.

سیروان ساڵح، شارەزاى بوارى کەشناسى لە پەڕەى خۆى لە تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبوک بڵاوى کردەوە، شەپۆلی بارانبارینی سەرەتای مانگى 11 بۆ زۆربەی ناوچەکان باش دەبێت. چونکە کاریگەری هەردوو دەریای ناوەڕاست و دەریای سووری لەسەرە.

دەشڵێت: تا ئەم کاتە سەوزبوونی هەموو جۆرەکانی گژوگیا لە زۆربەی ناوچەکان مسۆگەربووەو گۆڕانکارییەکانیش بەردەوامە و لە ئەگەری زیادبوونی شەپۆلەکە ئەگەرهەیە لەچەند ناوچەیەک پەڵە بدات، بەڵام ئەمەیان هێشتا جێگیرنەبووە.

کەشەکە سەقامگیرە و ئەم دوو رۆژەش بەتەمای باران مەبن

کەشەکە سەقامگیرە و ئەم دوو رۆژەش بەتەمای باران مەبن