تەندروستیان باشە

لە ماوەى چوار رۆژى جەژن؛ 274 منداڵ لە کەرکوک لەدایکبوون

کاروان ساڵحى- کەرکوک

تەنیا لە ماوەى چوار رۆژى جەژنى قوربانى ئەمساڵ، 274 منداڵ لە سنوورى پارێزگاى کەرکوک لەدایکبوون.

سامان یابە بەرپرسی راگەیاندنی فەرمانکەی تەندروستی کەکوک، زانیارییەکانى بەم شێوەیە بۆ 964 خستەڕوو:

لە نەخۆشخانەی ئازادی: 60 منداڵ لە دایکبوون
لە نەخۆشخانەى کەرکوکى گشتیى: 40 منداڵ لە دایکبوون

لە نەخۆشخانەی داقوق: 10  منداڵ

لە نەخۆشخانەی ژنان و منداڵبون: 81 منداڵ

نەخۆشخانەی حەویجەی گشتیى: 83 منداڵ

کۆى گشتى: 274 منداڵ

جەختیشى کردەوە کە بارى تەندروستى منداڵە لە دایکبووەکان جێگیرە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح