روو لە دابەزینە

نرخی نەوت بە 94 دۆلارە

وریا فەتاح

ئەمڕۆ سێشەممە 2.6.2026، لەگەڵ کردنەوەی بازاڕی جیهانیی نەوتدا، نرخی فرۆشتنی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە 94.13 دۆلار دیاریکرا، لە کاتێکدا نرخی یەک بەرمیل نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکی بە 91.20 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

ئەم دابەزینەی ئێستای نرخی نەوت لە کاتێکدایە، رێک یەک هەفتە لەمەوبەر و لە سێشەممەی رابردوو رێکەوتی 26.5.2026، نرخی نەوتی برێنت لە ئاستێکی بەرزتردا بوو کە بە 98.38 دۆلار جێگیر ببوو، ئەوەش دوای ئەوەی بەڕێژەی 2.33% بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیبوو، هاوکات نەوتی سووکی تەکساسیش بە 92.04 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرا.

شارەزایانی بازاڕی وزە هۆکاری ناجێگیری و گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییەی نرخی نەوت بۆ ئەو قسەوباسانە دەگەڕێننەوە کە چەند رۆژێکە سەبارەت بە ئەگەری رێککەوتنێکی نوێ لە نێوان ئەمریکا و ئێران هاتووەتە ئاراوە، کە هەر پێشوەچوونێک یان پاشەکشەیەک لەو پرسەدا، راستەوخۆ کار دەکاتە سەر بەرزبوونەوە یان دابەزینی نرخەکان لە بازاڕی جیهانیدا.