کورتکراوەى هەواڵەکان
شەوى رابردوو چى روویدا؟
964+
وریا فەتاح
لە دوێنێ شەوەوە و لەو کاتەوەی چاوتان لەسەر مۆبایلەکانتان هەڵگرتووە، هەرچی هەواڵی ناوخۆ و دەرەوە هەیە 964 لێرە بۆی کۆکردوونەتەوە؛
📌 ئەو سێ گەنجە کوردەى بە ئاڵاى کوردستانەوە چوونە ناو یاریگاى ئیتیحاد بە 1250 پاوەند پێبژاردن و سێ ساڵ بێبەشکردن لە چوونە یاریگاکان سزا دران.
📌 ئیسماعیل عەدنان یەعقوب، وەک یەکەمین وێنەگری رۆژنامەوانی هەرێمی کوردستان، مۆڵەتی فەرمی (FIFA) ـى پێدرا، بۆ رووماڵکردنی یارییەکانی جامی جیهانیی 2026.
📌 شەوى رابردوو عێراق گەشتە ئاسمانییەکانى بۆ بەیروت راگرت، بەڵام دواى چەند کاتژمێرێک دەستپێکردنەوەى گەشتەکانى راگەیاند.
📌ئەو تۆمەتبارەى لە رۆژى جەژن شوختى لە هەشت ئۆتۆمبێل کرد، بەپێى راگەیەندراوى ئاسایشى هەولێر، کەسەکە لەژێر کاریگەری مادەی هۆشبەردا ئەو کارەی ئەنجامداوە.
📌لەسەر دزینى 15 بوتڵى غاز، پۆلیسى سۆران دزێکى دەستگیرکرد.
📌ئێوارەى دوێنێ ئێران بڕیاریدا بە راگرتنى ئاڵوگۆڕى پەیامەکانى لەگەڵ ئەمریکا تا ئەوکاتەى ئیسرائیل هێرشەکانى بۆسەر لوبنان رادەگرێت.
📌دواتر ترەمپ قسەى کرد وتى،” لەگەڵ نەتەنیاهۆ قسەم کردووە و هێرشەکانى سەر بەیروت راگیراون”.
📌رۆیتەرز: دەنگى چەند تەقینەوەیەک لە کێڤ بیستران.
📌فایننشاڵ تایمز دەڵێت، ئەمریکا گفتوگۆ دەکات بۆ فراوانکردنی بڵاوەپێکردنی چەکی ئەتۆمی لە ئەوروپا.
📌نوێنەری ئیسرائیل لە ئەنجومەنی ئاسایش رایگەیاند، رێگای ئاشتی دیارە، ئەویش داماڵینی چەکی حـ.*زبو*ڵایە.
📌نوێنەرەکەى ئیسرائیل دەڵێت، ئیسرائیل خاکی لوبنانی ناوێت و هەوڵی مانەوەش نادەین.
📌نوێنەری لوبنان لە ئەنجومەنی ئاسایش: دروستکردنی هێڵی ئەمنی لەلایەن ئیسرائیلەوە داگیرکارییەکی راستەوخۆیە و پێویستە ئەنجومەنی ئاسایش سەرکۆنەی هێرشەکانی ئیسرائیل بکات.
📌هێزی ئاسمانی ئۆکرانیا رایگەیاند، رووسیا لە ماوەی شەودا 656 درۆن و 73 مووشەکی ئاراستەی ئۆکراینا کردووە