هەواڵەکان

کاسبکارانى مەیدانى ئاژەڵانى سلێمانى هۆشدارى دەدەن و دوو سەربازى ئیسرائیلیش کوژران

964+

ژووری هەواڵ

دانیشتووانی هەرێمی کوردستان لە شیرینی خەودا بوون، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئیسرائیل هێرشی بۆ سەر 20 ئامانجی سەربازی لە خاکی ئێرانی ئەنجامدا، کە ئێران دەڵێت بەهۆی هێرشەکانەوە دوو سەربازیان کوژراون.

لە هێرشەکەی ئیسرائیل تەنیا دوو سەربازمان کوژراون

لە هێرشەکەی ئیسرائیل تەنیا دوو سەربازمان کوژراون

داخستنى ئاسمانى عێراق لەکاتى هێرشەکانى ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، ژمارەیەک گەشتی ئاسمانیى لە فڕۆکەخانەى هەولێر دواخست، دوو فڕۆکەى گەشتیاریش کە لە لەندەن و کۆڵنەوە بۆ هەولێر بەرێکەوتبوون، نەیانتوانى بگەنە هەولێر و بە ناچاری لە خاکی تورکیا نیشتنەوە.

دوو فڕۆکەی گەشتیاری نەیانتوانیوە بگەنە هەولێر

دوو فڕۆکەی گەشتیاری نەیانتوانیوە بگەنە هەولێر

كاسبكارانی مەیدانی ئاژەڵان لە سلێمانی، تائێستاش نایانەوێ بگوازنەوە بۆ شوێنە تازەکەیان کە لە نزیک گوندی یەک ماڵەی عەربەت بۆیان کراوەتەوە، بەیانی ئەمڕۆ ویستیان بچنە سەر کار لە مەیدانە کۆنەکە، بەڵام بە خۆڵ رێگەی چوونە ژوورەوەیان لێ گیرابوو، ئەوانیش رێگەی سلێمانی بۆ عەربەت-یان داخست.

كاسبكارانی مەیدانی ئاژەڵانی سلێمانی گردبوونەوە

كاسبكارانی مەیدانی ئاژەڵانی سلێمانی گردبوونەوە

لە ئیسکان و سەهۆڵەکە و زۆرێک لە ناوچەکان ئامادەکاری کراوە، چونکە ئەمشەو یاری کلاسیکۆ بەڕێوەدەچێ و هاندەرانیان کۆدەبنەوە، لە یاریی كلاسیكۆی یەكەمی ئەم وەرزەی خولی ئیسپانیا، ریاڵ مەدرید و بارسێلۆنا لە مەدرید کاتژمێر 10ی ئەمشەو رووبەڕوو یەک دەبنەوە، چاوەڕێی یارییەكی ئاگریین و بەهێز دەكرێت.

ئەمڕۆ كلاسیكۆی ئیسپانیا لە مەدرید بەڕێوەدەچێت

ئەمڕۆ كلاسیكۆی ئیسپانیا لە مەدرید بەڕێوەدەچێت