100 دۆلار گەیشتووەتە 27 ملیۆن تمەن
وەزعی گوزەرانی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران تابڵێی خراپە
964+
شۆرش قادری
لە بازاڕەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران نرخی 100 دۆلار بۆ نزیکەی 27 ملیۆن تمەن بەرزبووەتەوە و ئەوەش وەزعی گوزەرانی خەڵکی قورس کردووە.
لەگەڵ بەرزبووەنەوەی بەهای دۆلار و دابەزینی تمەن، نرخی خۆراک و کەلوپەل سێ هێندە و زیاتریش بەرزدەبێتەوە و خەڵکی توانای کڕینی پێداویستییەکانیان نامێنێ.
لە ماوەی نۆ مانگی ئەمساڵدا نرخی فەردەیەک برنجی 10 کیلۆیی لە ملیۆنێک و 200 هەزار تمەنەوە بووە بە نزیکەی سێ ملیۆن و 500 هەزار تمەن و هەموو شتەکانی دیکەش بەو رادەیە و زیاتریش بەرزبوونەتەوە.
خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بوونەتە قوربانیی ململانێی دێرینی نێوان تاران و واشنتن و رۆژ بە رۆژیش وەزعیان خراپتر دەبێت.