ئاسمان ساف و روونە
کەشەکە سەقامگیرە و ئەم دوو رۆژەش بەتەمای باران مەبن
964+
شۆڕش قادری
هەرچەندە پێشتر کەشناسی عێراق رایگەیاندبوو، سەرەتای ئەم هەفتەیە بە باران دەستپێدەکەین، بەڵام کەشناسی هەرێم دەڵێت، ئەم دوو رۆژەش ئاسمان ساف و ساماڵە و بەتەمای باران مەبن.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ شەممە 26.10.2024 ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەکانی گەرماش نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.
بۆ سبەی یەکشەممەش، لە زۆربەی کاتەکاندا ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەی گەرما گۆڕانکارییەکی ئەوتۆ بەخۆیەوە نابینێت و خێرایی با لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر: 23 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 21 پلەی سیلیزی
دهۆک: 23 پلەی سیلیزی
کەرکوک: 26 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 23 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 24 پلەی سیلیزی
سۆران: 22 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 12 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 26 پلەی سیلیزی