پۆلیس وا دەڵێت:
ئەو هاوڵاتییەى ئاکرێ هەفتەیەک بوو بێ سۆراغ بوو، دۆزرایەوە
964+
وریا فەتاح
پۆلیسى ئاکرێ دۆزینەوەى ئەو هاوڵاتییەى راگەیاند کە هەفتەیەک بوو بێسەروشوێن بوو.
ئەمڕۆ هەینی 25.10.2024 بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئاکرێ لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە کە هەفتەیەکە هاوڵاتییەک بەناوى عەبدوڵا ئەحمەد حەسەن، لەماڵ دەرچووە و بێسەروشوێنە، کەسوکاریشی هیچ زانیارییەکیان لەبارەیەوە نییە، بەڵام کەمێک لەمەوبەر پۆلیس راگەیەنراوێکى دیکەى بڵاوکردووەتەوە و دۆزینەوەى ئەو هاوڵاتییەى راگەیاند.
هاوڵاتییەکی تەمەن 51 ساڵ هەفتەیەکە بێسەروشوێنە
بەپێى راگەیەنراوى پۆلیسى ئاکرێ بێت، بە هاوکارى خەڵک و تیمەکانى پۆلیس ئەو کەسە دۆزراوەتەوە و بە کەسووکارى شادبووەتەوە.
ئەو هاوڵاتییە دانیشتووی گوندی دڤری سەربە ناحیەی دینارتەیە، بەڵام پۆلیس لە بارەى دۆزینەوەى هیچى دیکەى نەخستووەتەڕووە.