بۆ ئەوەی لۆد و جەنجاڵی نەمێنێ

یوتێرنەکەی بەردەم هاتوچۆی گەرمیان داخرا

شۆڕش قادری

بۆ ئەوەی لۆد و جەنجاڵی نەمێنێ، یوتێرنەکەی بەردەم بینای بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان لە کەلار لابرا.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ گەرمیان ڤیدیۆی ساتی کارکردنی تیمەکانیانی لە یوتێرنی بەردەم بەڕێوەبەرایەتییەکە داناوە و نووسیویەتی، بەهۆی دروستبوونی لۆد و قەرەباڵغی لەو شوێنە، لەلایەن بەشی ئەندازەوە داخراوە.

بۆ رێگای شوێنگرەوە و بەدیل، شۆفێران دەتوانن لە بەرامبەر گوندی تابلۆسیتی یوتێرن بکەنەوە.

وەک هاتوچۆی گەرمیان دەڵێت، گرتنەبەری ئەو رێکارە بۆ رێکخستن و ئاسانکردنی هاتوچۆ و خزمەتکردن بە شۆفێرانە.