لە باشووری لوبنان

بۆردومانێکی ئیسرائیل سێ رۆژنامەوانی کوشت

964+
ئەحمەد مستەفا

لە هێرشێكی ئاسمانی، فڕۆکەکانی ئیسرائیل بۆ سەر شاری حەسبایە لە باشووری لوبنان سێ رۆژنامەوان كوژراون، کە یەكێكیان غەسان نەجار، كارمەندی كەناڵی مەناری سەر بە حیزبوڵایە.

ئاژانسەکانی هەواڵ گرنگییان بە مەرگی رۆژنامەنووسەکان داوە، چونکە لەسەرەتای هێرشی سەر لوبنان کوژرانی پێنجەم رۆژنامەوانی لی کەوتووەتەوە.

هێرشەکە شەوی رابردوو، بەگوێرەی ئەو گرتە ڤیدیۆییانەی كە ئاژانسەكە دایناوە، هێرشەكە بۆسەر خانوویەك بووە و كڵاو و چاكەتێكی ڕۆژنامەوانی شین لەنێو داروپەردووی بینا زیانلێكەوتووەكەدا بینراوە.

سێ رۆژنامەوانەکە لە کاتی ئەرکدا بوون لە ناوچەکە، سەرەڕای ئەوەی بە گەورەی لەسەرت نوسراوە “PREES”، کە ناسەرەوەی دەزگا میدیاییەکانە، لەو هێرشەدا وێنەگرێك و ئەندازیارێكی پەخش كە لە كەناڵی تەلەفزیۆنی مەیادینی لوبنانی كاردەكەن، كوژراون، هەروەها وێنەگرێكی دیكەی كەناڵی تەلەفزیۆنی مەناری سەر بە حیزبوڵا كوژراوە.

ژمارەی رۆژنامەنووسە کوژراوەکان بوو بە 24

ژمارەی رۆژنامەنووسە کوژراوەکان بوو بە 24

ئیسرائیل چۆن فێڵی لە حیزبوڵا کرد و بۆمبی خستە ناو گیرفا...

ئیسرائیل چۆن فێڵی لە حیزبوڵا کرد و بۆمبی خستە ناو گیرفانی چەکدارەکانیەوە