دیلیڤه‌ری داواكردنی كتێب لە کوردستان په‌یدا بوو
بە یەک کلیک کتێب داوا بکە و دێتە بەردەم ماڵەکەت
ئه‌حمه‌د شه‌مزین – هه‌ولێر
کتێبستان ئه‌پێكی مۆبالیه و وه‌ك دامه‌زرێنه‌ره‌كه‌ی ده‌ڵێت، 10 هه‌زار كتێبی تێدایه و هه‌ر داوای بكه به دیلیڤه‌ری دێته به‌رده‌رگه‌ی ماڵه‌كه‌ت.
حوسێن سەلیم، دامەزرێنەری ئەپی كتێبستان ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 22.10.2026 له پێشانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی كتێب له هه‌ولێر، بۆ 964 قسه‌ی كرد و رایگه‌یاند، ئه‌پلیكه‌یشنی كتێبستان به هه‌وڵی چه‌ند هاوكارێكی دروستكراوه و 10 هه‌زار ناونیشانی كتێبی تێدایه، به شێوه‌ی ئۆنلاین له رێگه‌ی دیلیڤه‌رییه‌وه خوێنه‌ر هه‌ر كتێبێكی پێویست بێت، ده‌توانێت داوای بكات و پێی ده‌گات.
وتیشی، نرخی كتێبه‌كان له بازاڕ هه‌رزانتره و كتێب له پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان و هه‌روه‌ها به‌غداشه‌وه بۆ كڕیارانیان دابین ده‌كه‌ن.
حوسێن سه‌لیم بیرۆكه‌ی كاره‌كه‌ی بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه، هه‌ستی كردووه هه‌موو كاڵایه‌ك به دیلیڤه‌ری ده‌فرۆشرێت، ته‌نیا كتێب نه‌بێت، بۆیه ئه‌په‌كه‌ی دروست كردووه و ده‌شڵێت، كاره‌كه‌یان پێشوازییه‌كی باشی لێكراوه و بووه‌ته جێی ره‌زامه‌ندیی خوێنه‌ران و نووسه‌ران له كوردستان.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا