نیتانە بچن

یەکشەممە سەیدسادق کارتی نەوت دروستدەکات

964+

ئەحمەد مستەفا

قایمقامیەتی سەیدسادق، لە باڵەخانە کۆنەکەی رۆژی یەکشەممە لیژنەیەک دادەنێت بۆ ئەو هاوڵاتییانە تا ئێستا کارتی نەوتیان وەرنەگرتووە، ئەوەش بەهۆی ئەوە دروستکردنی فۆڕمی خۆراک نزیکەی دوو ساڵە راگیراوە.

نەوت دابەشکردنەکەی حکومەت نزیکە بگاتە سەیدسادق، ئەمە بۆ ئامادەکاری ئەو پڕۆسەیەیە.

قایمقامیەتی قەزاکە لە بڵاوکراوەیەکدا کە وێنەیەکی بە 964 داوە، ئاگاداری دانیشتووانی قەزاکەی دەکاتەوە، بەهۆی ئەوەی ئیش و کاری فۆڕمی خۆراک لە ئێستادا راگیراوە و فۆڕمی خۆراکیان بۆ دروست نەکراوە، رۆژی یەکشەممە 27.10.2024 سەردانی بینایی کۆنی قایمقامیەت بکەن، بەمەبەستی دروستکردنی کارتی نەوت.

 پێداویستیەکان؛
 – کۆپی کارتی نیشتمانی ( کوڕ و کچ) .
 – کۆپی فۆڕمی خۆراکی ماڵی باوکی (کوڕ و کچ).
 – کۆپی گرێبەستی هاوسەرگیری (عقد زواج).

قایمامیەتی قەزاکە بۆ زیاتر کاریئاسانی دوو ژمارە تەلەفۆنی داناوە، داوا دەکات بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بە ژمارە مۆبایلی: 07705930909 یان 07501084916، ئەوان دەتوانن هاوکاریتان بکەن.

بەهۆی بە ئەلیکترۆنی کردنی فۆڕمی خۆراک، زۆرێک لەو کوڕ و کچانەی دەچنە پڕۆسەی هاوسەرگیری ناتوانن فۆڕمی خۆراک دەربکەن، ئەمەش وایکردووە کارتی نەوتیان نەبێت.

سەیدسادق لە پێدانی پسپۆڕی پزیشک بێبەش کرا

سەیدسادق لە پێدانی پسپۆڕی پزیشک بێبەش کرا

چارەسەرکارە خۆبەخشەکانی سەیدسادق دامەزراندنیان دەوێ

چارەسەرکارە خۆبەخشەکانی سەیدسادق دامەزراندنیان دەوێ