بڕۆن كۆدى UPN دروستبكه‌ن

له‌كۆیه‌ 85 كه‌س له‌سه‌ر میلاكی په‌روه‌رده‌ داده‌مه‌زرێن

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

بانكى باوه‌جى له‌ قه‌زاى كۆیه‌ لیستێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و ئاگاداریان ده‌كاته‌وه‌ سه‌ردانیان بكه‌ن به‌مه‌به‌ستى ئه‌نجامدانى كارى دامه‌زراندنیان له‌ سه‌ر میلاكی په‌روه‌رده‌ى قه‌زاكه‌یان.

لیسته‌كه‌ له‌ 85 كه‌س پێكدێت.

بانكه‌كه‌ ئاگادارى كردوونه‌ته‌وه‌ كه‌ سبه‌ى سێشه‌ممه‌ 22.10.2024 له‌كاتژمێر 1:00ـى دواى نیوه‌ڕۆ تاوه‌كو 6:00 سه‌ردانیان به‌شی بایۆمه‌تری بكه‌ن بە مەبەستى دروستکردنى کۆدى  UPNبۆ مەبەستى دامەزراندن لەسەر میلاکى پەروەردەى کۆیە.

بانكى باواجى تێبینییه‌كیشی نووسیوه‌ بۆئه‌وانه‌ى مامەڵەى پەروەردەیان تەواو کردووە، دەتوانن هەر ئەمرۆ دووشه‌ممه‌ سەردانیان بکەن بەتایبەت باخچەى منداڵان.

250 كارمه‌ندى خۆبه‌ش له‌ گه‌رمیان داواى دامه‌زراندن ...

250 كارمه‌ندى خۆبه‌ش له‌ گه‌رمیان داواى دامه‌زراندن ده‌كه‌ن