پۆلیسی سلێمانی

بەفێڵ پارەی موچەی لە خانەنشینێک سەندبوو دەستگیر کرا

توانا نەقی

لە سلێمانی و لەلایەن پۆلیسەوە تۆمەتبارێک دەستگیر کراوە کە بە فێڵ پارەی لە خانەنشینێک وەرگرتووە.

ئەمڕۆ شەممە، پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، لەلایەن بنکەی سەرچنارەوە تۆمەتبارەکە دەستگیر کراوە کە لەبەردەم ئەی تی ئێمێک بە فێڵ بڕێک پارەی موچەی لە خانەنشنێک سەندووە.

ئاماژە بەوەشکراوە، هاوڵتیەکە سکاڵای تۆمار کردووە و ئەوانێش دەست بەجێ بەدواداچوونیان دەست پێکردووە و کەسەکەیان دۆزیوەتەوە.

لە ئێستادا تۆمەتبار (ک، ظ، م) لە دایکبووی 1973 بەبڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 456 لەیاسای سزادانی عێراقی راگیراوە.