یەکەم قۆناغ وەردەگرێ

زانکۆی راپەڕین خوێندنی ئیسلامی کردەوە


ئەحمەد مستەفا

زانایان و مامۆستایانی ئاینی لە راپەڕین داوایان کردوو، زانکۆی راپەڕین بەشی خوێندنی ئیسلامی لە زانکۆکەی کردەوە، ئەمساڵ یەکەم پۆل بۆ قۆناغی یەکەم وەردەگرێ.

‎‎ئەمڕۆ شەممە 19.10.202، لە رێورەسمێکدا، کە وەزیری خوێندی باڵا و توێژینەوەی زانستی و بەرپرسان ئامادەی بوون زانکۆکە کردنەوەی بەشەکەی راگەیاند.

‎دکتۆر ئارام محەمەد، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە میانی رێورەسمەکەدا رایگەیاند، دامەزراندنی بەشی خوێندنی ئیسلامی بەشدار دەبێت لە پێکەوەژیانی ئاشتیانە لە رێگەی پێشخستنی هاوسەنگی ئاینی لە ناو کۆمەڵگەدا.

‎هەروەها، ئیبراهیم عەبدولباقی، بەڕێوەبەری ئەوقافی راپەڕین سوپاسی هەوڵی کردنەوەی بەشەکەی کرد و ئاماژەی بەوەکرد، پێزانینی بۆ دڵسۆزان و مامۆستایانی ئایینی و هەوڵەکانی ئەوقاف هەیە، کە لە بەدیهێنانی ئەو دەستپێشخەرییە چاوەڕوانکراوەدا رۆڵیان هەبووە.