مەترسی نییە
یەکەمجارە ئاو لە سەقفی تونێلی پێشڕەو دێتە خوارەوە
964+
توانا نەقی
بەهۆی بارانی بەخوڕەكەوە هەفتەیەكە ئاو بە سەقفی تونێلی پێشڕەو ناوەستێتب بەڵام بەرپرسانی ئیداری ناوچەکە دەڵێن هیچ مەترسییەکی دروست نەکردووە.
حاکم فەرهاد ساڵح قایمقامی شارباژێڕ بە 964ـی وت، ئەمە یەکەم جارە لە بەشی سەرەوەی تونێلەکە ئاو بێتە خوارەوە، لەلاتەنیشتەکانی هاتووە بەڵام وەک سەقف یەکەم حاڵەتە.
وتیشی، لەگەڵ تیمی ئەندازەی رێگاوبانی سلێمانی قسەی کردووە و هیچ مەترسییەک لەسەر تونێلەکە نییە، چەند کەناڵێک لەبەشی سەرەوە بۆ گلدانەوەی ئاو دروستکراوە ئەمساڵ بەهۆی بارانی زۆر و بەخووڕ توانای گلدانەوەی کەم بووە و دەرچەیکیان دۆزیوەتەوە و دەڕژێن.
پێداچوونەوە: توانا نەقی