"تەنانەت جلەکانیشم گۆڕی"

نزیکەی 30 جار هەوڵیدا بەڵام پەنجەمۆر هەر نەیخوێندەوە

964+

ئەمەل ناجی- هەڵەبجە

کارمەندێکی ھێزەکانی ناوخۆ دەڵێت، نزیکەی 30 جار هەوڵیداوە بەڵام پەنجەمۆر هەر نەیخوێندووتەوە.

محەمەد حەیدەر کارمەندی ھێزەکانی ناوخۆ لە هەڵەبجە بە 964ـی وت، ئەمڕۆ هەینی 18.10.2024 و لە کاتی دەنگدانی تایبەت بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، 20 بۆ 30 جار هەوڵیداوە و چووەتە بنکەی دەنگدان بەڵام پەنجەمۆرەکە هەر نەیخوێندووەتەوە.

دەشڵێت، “تەنانەت جلەکانیشم گۆڕی بۆ ئەوەی ئامێرەکە نەمناسێتەوە، بەڵام هەر سوودی نەبوو و سەرکەوتوو نەبووم دەنگ بدەم”.

ئەمڕۆ لە 165 ناوەندی دەنگدان دەنگدانی تایبەت بۆ خولی شەشەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو و رۆژی یەکشەممەش 20.10.2024 دەنگدانی گشتی بەڕێوەدەچێت.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

وردەکاریی دەنگدانی تایبەت

وردەکاریی دەنگدانی تایبەت

رۆژی 18ـى ئه‌م مانگه‌ دەنگدانی تایبەت لە 10 شاری عێراق ب...

رۆژی 18ـى ئه‌م مانگه‌ دەنگدانی تایبەت لە 10 شاری عێراق بەڕێوەدەچێت