شەش برینداریش هەیە
کەسێکى تر لە رووداوەکەى کەسنەزان گیانى لەدەستدا
964+
ئەحمەد شەمزین- هەولێر
کەسێکى تر لە بریندارانى رووداوى هاتوچۆکەى کەسنەزان گیانى لەدەستدا، بەمەش ژمارەى گیانلەدەستدا لە رووداوەکە بوون بە دوو کەس و شەش کەسیش بریندارن.
رۆژى چوارشەممەى رابردوو، بارهەڵگرێک لە رێگاى کەسنەزان بۆ هەولێر خۆى کێشا بە ژمارەیەک ئۆتۆمبێل و بەهۆیەوە ئەوکات کەسێک گیانى لەدەستدا و حەوت کەسى تریش بریندار بوون.
ئەمڕۆ دواى شەش رۆژ لە رووداوەکە، بریندارێکى رووداوەکە گیانى لەدەستدا.
وریا سەلیم دراوسێى ئەو بریندارەى ئەمڕۆ گیانى لەدەستدا بە 964ـى وت،”کەسەکە تەمەنى 45 ساڵە و باوکى چوار منداڵە و ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەى زانکۆ لە شارى هەولێر گیانى لەدەستداوە”.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح