نزیکە پێ بگات

“بەرهەمی گەنمەشامی لە هەولێر بۆ دوو هێندە زیاد دەکات”

964+

شۆڕش هەرکی – هەولێر

زۆری نەماوە دەستبکرێت بەدورێنەی بەرهەمی گەنمەشامی وەرزی پایزە لە دەشتی هەولێر و بەشێک لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و چاوەڕێ دەکرێت بەرهەمەکەی بەراورد بەساڵی رابردوو دوو هێندە بێت.

هێمن سەیدموراد، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی هەولێر بە 964ی وت، “ساڵی رابردوو رووبەی چێندراو بەگەنمەشامی 39 هەزار و 30 دۆنم زەوی بوو، بەرهەمەکەی 136 هەزار و 605 تۆن بووە لە سنووری پارێزگای هەولێر، بەڵام ئەم ژمارەیە چاوەڕێ دەکرێت دوو ئەوەندە بەرزببێتەوە و زیاد بکات”.

ئەمساڵ 23 هەزار و 873 دۆنم رووبەری زەوی چێندراوە بەگەنمەشامییە لە هەولێر، بەرێوەبەرەکەی کشتوکاڵ پێشبینی دەکات، بەرهەمەکەی 716هەزار و 190 تۆن دەبێت، “یەکێک لەهۆکارەکانی زیادبوونی بەرهەمی گەنمەشامی بۆ هەبوونی ژمارەیەک پرۆژەی پەلەوەری و ئاژەڵ دەگەڕێتەوە، چونکە گەنمەشامی وەک ئالیک بەکاردێت”.

ساڵی رابردوو، بۆ یەکەمجار و لە ماوەی 20 ساڵی رابردوودا. بەرهەمهێنانی گەنمەشامی بە رێژەی 500 هەزار تۆن بەرهەم هات، هیوا عەلی وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ بە 964ی وتبوو، بەرهەمهێنانی گەنمەشامی لە هەرێمی کوردستان لە 80٪ـی لە پارێزگای هەولێر و ئەوەی تری لە شارەکانی تر بەرهەم دەهێنرێت، “کەش و هەوای هەرێمی کوردستان باشترین کەش و هەوایە بۆ بەرهەمی گەنمەشامی”.

گەنمەشامی بۆ جوتیاران ئاسانترە و بەرهەمی زیاترە، هەروەها بۆ ئالیکی ئاژەڵ سوودی لێ دەبیندرێت، لەگەڵ ئەوەش سێیەمین بەروبوومی جیهانییە لە دوای گەنم و جۆ، گەنمەشامی بۆ خاکی هەرێمی کوردستان تازەیە، ئەو دانەوێڵەیە زیاتر لە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ئەوروپا و ئەمریکا و ئەمریکای باشور دەچێندرێت، چونکە پێوییستی بە رۆژی گەرم و شەوی فێنکە.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

دوو ئەندازیاری کشتوکاڵی یۆنانی لە بەردەڕەش بنەتۆی گەن...

دوو ئەندازیاری کشتوکاڵی یۆنانی لە بەردەڕەش بنەتۆی گەنمەشامی بەرهەمدەهێنن

گەنمەشامی دەشتی هەولێر حەشر دەکات

گەنمەشامی دەشتی هەولێر حەشر دەکات