هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان

“كۆمیسیۆنیش نازانێت كێ دەنگ بە كێ دەدات”

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق، كە سەرپەرشتیی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەكات، دان بەوەدا دەنێت، ئەوانیش نازانن دەنگدەر دەنگ بە كێ دەدات.

كۆمیسیۆنەكە ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە لە راگەیاندراوێكدا لە گرووپی رۆژنامەنووسانی هەڵبژاردن لە واتساپ، رایگەیاند، بە پشتبەستن بە حوكمەكانی دەستووری 2005ی عێراق، ماددەی 5 كە تێیدا هاتووە “سەروەری بۆ یاسایە و گەل سەرچاوەی دەسەڵاتەكانە و شەرعیەتییان پێدەدات، هەڵدەستن بە دەنگدان لە دەنگدانێكی نهێنیی گشتیی و راستەوخۆ و لە رێگەی دامەزراوە دەستوورییەكانەوە”.

هەروەها ئاماژە بەوە دەكەن، بە هەمان شێوە لە ماددەی (10/هەشتەم) لە یاسای كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكاندا هاتووە “دانانی ئەو پەیڕەو و رێنماییانەی، كە بێگەردیی پرۆسەی هەڵبژاردن دەپارێزن”.

كۆمیسیۆن  دەڵێت، بە پشتبەستن بەوەی لە سەرەوە هاتووە، كۆمیسیۆنەكەمان پابەندە بە پارێزگاریكردن لە سەلامەتیی پرۆسەی هەڵبژاردن و نهێنیی دەنگدانی دەنگدەران و پارێزگاریكردن لە پاراستنی نهێنیی دەنگدەران بە یەكێك لە پێوەرەكانی بێگەردی دادەنرێت، هەربۆیە كۆمیسیۆنەكەمان لە پەیڕەو و رێكارە هونەرییەكانی بۆ رۆژی دەنگدان ئەمەی رەچاوكردووە و هیچ لایەنێك بە كۆمیسیۆنیشەوە ناتوانن بزانن كە بژاردەكانی دەنگدەران چین و بۆ كێ دەنگیانداوە.

20ی ئەم مانگە پرۆسەی دەنگدان بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەدەچێت، دوو رۆژ پێش ئەوەش دەنگدانی تایبەت ئەنجامدەدرێت.

ئەمشەو بانگەشەی هەڵبژاردن کۆتایی دێت و رێگاى سماقوڵى ب...

ئەمشەو بانگەشەی هەڵبژاردن کۆتایی دێت و رێگاى سماقوڵى بەڕووى شۆفێراندا کرایەوە