لە قەسرۆک

گەنجێک لە کاتى لێکردنەوەى پۆستەر کارەبا گرتى و گیانى لەدەست دا

964+

هێڤى دێوالى- دهۆک

درەنگانێکى شەوى رابردوو لەگەڵ کۆتایى هاتنى وادەى بانگەشە، گەنجێک لە ناحیەى قەسرۆک لە کاتى لێکردنەوەى پۆستەرێکى بانگەشەن کارەبا گرتى و گیانى لەدەست دا.

پێشتریش لە کاتى هەڵواسینى پۆستەرەکان لە شارى هەولێر، گەنجێک کەوتە خوارەوە و گیانى لەدەستدا بوو.

گەنجەکە ناوى (م.م)ـە و تەمەنى 17 ساڵە و دانیشتووى ناحیەى قەسرۆکە لە سنوورى قەزاى شێخان.

مەهران نێروەیى، بەڕێوەبەری ناحیەی قەسرۆک بۆ 964ـی وت،” درەنگانێکى شەوى رابردوو، گەنجێک لەسەربانى ماڵى خۆیان پۆستەرى کاندیدێکى لێکردووەتەوە، بەڵام کارەبا گرتوویەتى و گیانى لەدەستداوە”.

دواى توێکارى بۆ تەرمەکەى لە پزیشکى دادى تەرمەکەى بەرەبەیانى ئەمڕۆ رادەستى کەسوکارى کراوەتەوە و لە قەسرۆک نێژراوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، سەرەتاى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردن لە شارى هەولێر، گەنجێک لە کاتى هەڵواسینى فلێکس کەوتە خوارەوە و گیانى لە دەستدا.

ناحیەی قەسرۆک دەکەوێتە قەزای شیخان لە سنووری پارێزگای دهۆک.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

وەزارەتى ناوخۆ لەبارەى هەڵگرتنەوە فلێکس و پۆستەرى کان...

وەزارەتى ناوخۆ لەبارەى هەڵگرتنەوە فلێکس و پۆستەرى کاندیدان هۆشدارى دەدات