له‌ ماوه‌ى 2 ساڵدا 400 ده‌رچوو داندراون‌

نزیكه‌ى 100 ده‌رچووى دیكه‌ى كشتوكاڵ بۆ سه‌رپه‌رشتیكردنى پڕۆژه‌كان ئاماده‌ده‌كرێن

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

له‌ دهۆك نزیكه‌ى 100 ده‌رچووى كشتوكاڵى به‌شدارى خولێك ده‌كرێن، بۆ ئه‌وه‌ى وه‌ك سه‌رپه‌رشتیار بنێردێنه‌ سه‌ر پڕۆژه‌ كشتوكاڵییه‌كان و له‌ ماوه‌ى دوو ساڵى رابردوودا 400 ده‌رچوو له‌سه‌ر پڕۆژه‌كان داندراون.

خوله‌كان، له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى رێنمایی كشتوكاڵیى دهۆك به‌ سه‌رپه‌رشتى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى گشتیى كشتوكاڵى ئه‌م پارێزگایه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

سه‌عدوڵا ئه‌حمه‌د ئه‌مین، به‌ڕێوه‌به‌رى رێنمایی كشتوكاڵى له‌ دهۆك به‌ 964 ـى وت، ئه‌مڕۆ 96 ده‌رچووى دیكه‌ى كشتوكاڵ به‌شدارى خولێك كران، بۆ ماوه‌ى چوار رۆژ، بۆ ئاماده‌كردنیان بۆ سه‌ر پڕۆژه‌ كشتوكاڵییه‌كان.

وتیشی “مه‌رجه‌ ده‌رچووه‌كان به‌شدارى ئه‌م خولانه‌ بكه‌ن، ئينجا له‌سه‌ر پڕۆژه‌كان ببنه‌ سه‌رپه‌رشتیار”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، ئه‌م 96 ده‌رچووه‌، ده‌رچووى ساڵانى 2023 و 2024 ـن و پێشتریش نزیكه‌ى هه‌زار و 600 ده‌رچووى دیكه‌یان ئاماده‌كردووه‌ و خه‌ریكی ئه‌وه‌ن قۆناغ به‌ قۆناغ له‌سه‌ر پڕۆژه‌ كشتوكاڵییه‌كانى سنوورى دهۆك دایانده‌مه‌زرێنن.

“له‌ ماوه‌ى دوو ساڵى رابردوودا توانیومانه‌ 400 ده‌رچووى كشتوكاڵى له‌سه‌ر پڕۆژه‌كان دابنێین و ئه‌م پرۆسه‌یه‌شمان به‌رده‌وامى ده‌بێت” ئه‌مه‌ش قسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى رێنمایی كشتوكاڵى دهۆكه‌ بۆ 964.

له‌ دهۆك 25 ده‌رچووى دانه‌مه‌زراو به‌شدارى خولێكی پی...

له‌ دهۆك 25 ده‌رچووى دانه‌مه‌زراو به‌شدارى خولێكی پیشه‌سازى خۆراك ده‌كه‌ن