لە سنووری شەقڵاوە
ئامێرێکی بیر هەڵکەندنی نایاسایی دەستی بەسەردا گیرا
964+
توانا نەقی
پۆلیسی دارستان ئەڵێت، لێدانی بیری نایاسایی مەترسی زۆری هەیە لەسەر ئاوی ژێر زەوی و ئەمڕۆ لە سنووری شەقڵاوە دەستیان گرتووە بەسەر ئامێرێکی بیرهەڵکەندنی نایاسایی.
ئەمڕۆ شەممە، بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی ژینگە و دارستانی هەولێر بڵاویکردەوە، لە سنووری قەزای شەقڵاوە و لە ناحیەی باسرمە لە لایەن مەفرەزەکانی ئەو ناوچەیەوە توانراوە دەست بگرن بەسەر ئامێرێکی سوری کارەبایی بیرهەڵکەندن.
دەشڵێت، دواتر ئەو ئامێرە بە نوسراوی فەرمی رەوانەی سەرچاوەکانی ئاوی ژێر زەوی کراوە بەمەستی لەناوبردنی.
ئاماژەی بەوەشکرووە، تاچوونەتە شوێنەکە هیچ کام لەو سەرپێچیکارانە لە شوێنی رووداوەکە نەمابوون و هەڵاتوون.